Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 14:34

فوئاد حوسێن و حه‌یده‌ر عه‌بادى پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە فوئاد حوسێن كرد
کوردستان TV
#7
100%


لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بۆ باسكردنی دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەی هاوپەیمانی نەسڕ، پێشوازی لە فوئاد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كرد.

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، پێشوازى له‌ فوئاد حوسێن، كاندیدی پارتى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا، تاوتوێی دۆخى سیاسی وڵات و ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و گفتوگۆكانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، كرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ له‌و دیداره‌دا باس له‌گرنگیدان به‌ به‌دیهێنانى پێویستییه‌كانى وڵات له‌ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و ڕه‌خساندنى هه‌لى كار و پاراستنى ئه‌وانه‌ى به‌دی هاتوون له‌ شه‌ڕى تیرۆر و سه‌قامگیری ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌، كران.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.