په‌ت په‌تێن جۆرێك وه‌رزشی ساده‌یه كه‌له‌ماڵه‌وه یان یانه‌ی وه‌رزشی و پاركه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ندین سودی ھه‌یه ئه‌گه‌ر پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن.
١. رزگاركردنی له‌ش له‌چه‌وری و كالۆری زیاد، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ١٥ ده‌قیقه به‌رده‌وام بێت، ھێنده‌ی ١ سه‌عات به‌پێ رۆشتن به‌سووده.
٢. ماسولكه‌كانی خواره‌وه‌ی له‌ش و ماسولكه‌ی پشت و وورگ به‌ھێز ده‌كات، ئه‌دای دڵ و سستمی ھه‌ناسه‌دان باش ده‌كات، لێدانی دڵ رێك ده‌خات.
٣. گرفتی ماسولكه‌كانی ناوچه‌ی ورگ و سمت ناھێڵێ.
٤. بارستایی ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات و چه‌وری كه‌م ده‌كاته‌وه.
٥. كۆئه‌ندامی ماسولكه‌كان به‌ھێز ده‌كات و ماسولكه‌ی قاچ و ورگ و سمت به‌ھێزتر ده‌كات.
٦. به‌سته‌ره‌كانی ده‌ست و قاچ و ئه‌ژنۆكان به‌ھێز ده‌كات.
٧. توانای له‌ش بۆ مژینی كالیسیۆم و خه‌زنكردنی لهئێسكدا به‌ھێز ده‌كات، چری ئێسك به‌ھێز ده‌كات و مه‌ترسی توشبون به‌نه‌رمبونی ئێسك كه‌م ده‌كاته‌وه.
٨. ھه‌ستێكی خۆشی ده‌داته له‌ش و میزاج باشتر ده‌كات و له‌ش له‌دڵه‌راوكێ و خه‌مۆكی رزگار ده‌كات.
٩. سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و ھانده‌ری ده‌رچونی خوێنه بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
١٠. بۆ پیاوانیش له‌ش له‌ژه‌ھر رزگار ده‌كات له‌رێی ئاره‌قه كردنه‌وه‌وه.
سه‌رچاوه/ زاگرۆس
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.