Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 07:13

کۆمسیۆن: ڕێژەى بەشداری لەسەرجەم پارێزگاکان بەرزبووەتەوە

لە دوا نیوەڕۆوە
کوردستان TV
#7
100%


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێژەى بەشداری لەسەرجەم پارێزگاکان بەرزبووەتەوە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوا نیوەڕۆوە ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە پارێزگاکانی کوردستان بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە کۆمیسیۆنەوە دەست کەوتووە تا کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ ڕێژەی دەنگدان لە هەولێر 35% و لە دهۆک 41% و لە هەڵەبجە 39%، بەڵام تا ئێستا ئامارێکی دروست بۆ ڕێژەی بەشداریکردن لە سلێمانی دەست نەکەوتووە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان  لە درێژەی بەردەوامی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان، هاووڵاتیان و دەنگدەران لە دوای کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆوە زیاتر و بە کۆمەڵ ڕوویان لە ناوەندەکانی دەنگدان کردووە و چاوەرێش دەکرێت ئەو بەشدارییە فراوانەی هاووڵاتیان ڕێژەی بەشداری بەرزبکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.