Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:30

له‌ شاری سنه‌ کۆنفرانسی مه‌ولانا خالیدی به‌رێوه‌ده‌چێت

لێكدانه‌وه‌ی شیعرەكانی مەولانا و كاریگەری بەسەر شاعیران باسده‌كرێت
کوردستان TV
100%


به‌ ئاماده‌بوون و به‌شداری زۆری كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه‌و شیعر دۆستان ، له‌ زانكۆی كوردستان له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆنفرانسی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری به‌رێوه‌ده‌چێت .

له‌ هه‌والێكی ئاژانسی میهر هاتووه‌ ، له‌م كۆنفرانسه‌دا لێكدانه‌وه‌ی شیعرەكانی (مەولانا شێخ خالید) و كاریگەری مەولانا بەسەر شاعیران و عاریفانی كوردو لێكدانەوەی سەفەرەكانی (شێخ مەولانا خالیدی شارەزووری) دەخرێتە بەر باس و لێكۆلینه‌وه‌ و  گفتوگۆی لەسەر دەكرێت .

جێی باسه‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ ئه‌مرۆ به‌ بەشداری لایەنگرانی ئەم كەسایەتییە ناسراوانەی كورد لە زانكۆی كوردستانی ئێران به‌رێوه‌ده‌چێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.