Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:24

په‌یوه‌ند جاف کۆتایی به‌ کاره‌کانی ئه‌لبوومه‌ تازه‌که‌ی هێنا

له‌ ساڵی 1992 یه‌كه‌م كلیپی گۆرانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " په‌یوه‌ند جاف " كۆتایی به‌ كاره‌كانی نوێترین كاری هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ئه‌لبوومێكی گۆرانی هێنا و به‌م نزیكانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

په‌یوه‌ند جاف،له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا  ئاشكرایده‌كات ، دوای چه‌ند ساڵێك سه‌رقاڵبوون و خه‌ریك بوون بۆ ئاماده‌كرده‌كردنی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تازه‌ كه‌ خۆی له‌ ئه‌لبوومێك ده‌بینێته‌وه‌ ، كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبوومه‌ تازه‌ی كۆتایی پێهات .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ ساڵی 1968 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كورد ، له‌ ساڵی 1992 یه‌كه‌م كلیپی گۆرانی خۆی له‌ ژێر ناوی " ئاخر كه‌ی دێ " بڵاوكرده‌وه‌ ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌لبووم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی تۆماركراوی هه‌یه‌ و 18 ساڵه‌ له‌ وڵاتی سوید ده‌چی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.