Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:29

دۆناڵد تره‌مپ: من و کیم جۆنگ ئون که‌وتووینه‌ته‌ داوى خۆشه‌ویستییه‌وه‌

تره‌مپ: سه‌ره‌تا من زۆر دڵ ڕه‌ق بووم
دۆناڵد تره‌مپ: من و كیم جۆنگ ئون كه‌وتووینه‌ته‌ داوى خۆشه‌ویستییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (TODAY USA)، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى له‌ ویلایه‌تى ڤێرجینیا له‌ناو ئاپۆراى جه‌ماوه‌رانیدا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكى كۆریاى باكوور ڕایگه‌یاند: " من و كیم كه‌وتووینه‌ته‌ داوى خۆشه‌ویستیه‌وه‌.

تره‌مپ له‌نێو جه‌ماوه‌ره‌كانیدا ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا من زۆر دڵ ڕه‌ق بووم ئه‌ویش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ئێستا كه‌وتووینه‌ته‌ داوى خۆشه‌ویستییه‌وه‌، ئه‌و نامه‌یه‌كى زۆر جوانى بۆ نووسیم نامه‌یكى مه‌زن، كه‌وتیینه‌ داوى خۆشه‌ویستییه‌وه‌".

تره‌مپ له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى ئێستا لێدوانه‌كه‌م له‌لایه‌ن هه‌ندیك له‌ ڕۆژنامه‌وانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى تر بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ڵێن تره‌مپ له‌گه‌ڵ كیم كه‌وتوونه‌ته‌ نێو خۆشه‌ویستییه‌وه‌.

تره‌مپ له‌نێو قسه‌كانى كیم جۆنگ ئۆنى به‌ سه‌ركرده‌یه‌كى بوێر ناوبرد و وتى :"زۆر سوپاسى بوێرى و هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كانى ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده‌ شتى زۆرتر ماوه‌ بیكات".


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.