Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:17

ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆم راگه‌یه‌ندرا

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆمه‌ راوێژكارییه‌كه‌ی مه‌قدۆنیا كه‌ به‌شێكه‌ له‌ رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و وڵاته‌ و یۆنان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناو له‌ نێوانیاندا و گۆڕینی ناوی مه‌قدۆنیا بۆ كۆماری مه‌قدۆنیای باكوور، بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌ت DİK بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ و هه‌ژماری ده‌نگه‌كان كۆتایی هاتووه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ریفراندۆمه‌ راوێژكارییه‌ كه‌ پابه‌ندیی یاسایی به‌دوای خۆیدا ناهێنێت، وه‌ك سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژمار بكرێت، پێویسته‌ نیوه‌ كۆ یه‌كی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تۆماركراو، به‌شداریی تیادا بكه‌ن، به‌ڵام رێژه‌كه‌ له‌سه‌دا ٣٦،٩١ بووه‌.

به‌پێی داتاكانی DİK له‌ كۆی یه‌ك ملیۆن و ٨٠٦ هه‌زار و ٣٣٦ ده‌نگده‌ر كه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌، ٦٦٦ هه‌زار و ٧٤٣ كه‌س ده‌نگیان داوه‌. له‌سه‌دا ٩١،٤٦ی ده‌نگده‌ران به‌ "به‌ڵێ" و له‌سه‌دا ٥،٦٥یشیان به‌ "نه‌خێر" ده‌نگیان داوه‌. به‌جۆرێك له‌ ره‌زامه‌ندیدان بۆ رێككه‌وتنی ناو ٦٠٩ هه‌زار و ٨١٣ كه‌س به‌ "به‌ڵێ" و ٣٧ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌سیش به‌ "نه‌خێر" ده‌نگیان داوه‌.هه‌روه‌ها له‌سه‌دا ٢،٨٩ی ده‌نگه‌كانیش پووچه‌ڵ بووه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنی نێوان مه‌قدۆنیا و یۆنان له‌ ریفراندۆمه‌ راوێژكارییه‌كه‌ی مه‌قدۆنیا بۆ گۆڕینی ناوی مه‌قدۆنیا بۆ "كۆماری مه‌قدۆنیای باكوور" كه‌ پابه‌ندیی یاسایی نییه‌ ئه‌وه‌ له‌ ده‌نگده‌ران پرسیاركرابوو "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتنه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان مه‌قدۆنیا و یۆنان ببینه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.