بۆرییه‌كی گازی سرووشتیی له پارێزگای خوزستانی باشووری خۆرئاوای ئێران، ته‌قییه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی ئێران، كیومه‌رس حاجیزاده ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران له خوزستان، ، ئاشكرایكردووه كه بۆری گازی سرووشتیی نێوان خوزستان- ئه‌سفه‌هان له شارۆچكه‌ی باغ مه‌لیك ته‌قیووه‌ته‌وه.
كیومه‌رس حاجیزاده باسی له‌وه‌شكردووه كه دوای ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منیی، ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی نزیك له شوێنی رووداوه‌كه چۆڵكراون.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی لێچوون له بۆرییه‌كه‌دا روویداوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.