ئەمڕۆ سێشەممە، 2/10/2018، حکوومەتی ئەڵمانیا یاسای نوێی پەنابەرانی پەسەندکرد و بەگوێرەی ئەو یاسایە، پەنابەرانی هەژار و نەخوێندەوار چیدیکە لە ئەڵمانیا پێشوازیان لێناکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامە دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، یاسا نوێکە کۆچبەرێک کە بۆ هەلی کار دەچێتە ئەڵمانیا جیای دەکاتەوە لە کەسێک لەبەر مەترسی ژیانی پەنای بۆ ئەو وڵاتە ئەوروپییە بردبێت.
لە یاسا نوێکە هاتووە، حکوومەتی ئەڵمانیا چیدیکە پەنابەر لەو وڵاتانی دواکەوتوو (وڵاتی سێهەم) وەرناگرێت و ئەڵمانیا تەنها پێشوازی لەو کەسانە دەکات کە خاوەن بڕوانامەن لە خوێندنی باڵا، یاخود هەلێکی کاری لە ئەڵمانیا پێشکەشکراوە.
ئەم یاسایەش هاوشێوەی یاسای پەنابەرانی کەنەدایە کە وەرگرتنی پەنابەران بە گوێرەی ئاستی خوێندەواری، تەمەن، ئاستی زمانەوانی، توانستی کارکردن و ئاسایشی دارایی کەسەکەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.