Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:55

تابلۆ هه‌ستیاره‌کانی " تارا محه‌مه‌د " رێزگرتنه‌ له‌ ژن

خاوه‌نی نزیكه‌ی 95 تابلۆی جۆراوجۆره‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " تارا محه‌مه‌د " ماوه‌ی 12 ساڵه‌ كاری شێوه‌كاری ده‌كات و خاوه‌نی نزیكه‌ی 95 تابلۆی جۆراوجۆره‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ تابلۆكانیشی فرۆشراون .

تارا ئاشكرایده‌كات ، تا ئێستا‌ سێ پێشانگه‌ی تایبه‌تی كردووه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌ی تابلۆكانیشی مانادارن و گوزارشت له‌ ئازاره‌كانی ژن و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن ، وتیشی كه‌ هه‌وڵی داوه‌ هه‌سته‌ ناخۆشه‌كانی ژیان بهێنێته‌ سه‌ر تابلۆكانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ ژنان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات .

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار " تارا محه‌مه‌د " ه‌ ساڵی 1986 له‌ شاری مهاباد له‌ دایك بووه‌ و نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه‌ له‌ سلێمانی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت. به‌شی گرافیك و دیزاینی له‌ شاری ڕه‌زایه‌ ته‌واو كردووه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی تر جیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست بۆ هه‌ندێك بابه‌تی هه‌ستیاری وه‌ك كێشانی تابلۆی ته‌واو رووت و وێنه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ژن ده‌كێشێت ، ئه‌ویش وه‌ك رێزگرتنێك له‌ جه‌سته‌ی ژن .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.