گۆرانیبێژی ناسراوی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " نه‌جمه‌دین غوڵامی " پاش دابران و نه‌بوونی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ، دوایین جار به ستایلێكی جیاواز له ستایلی خۆی گۆرانییه‌كی تازه بڵاوده‌كاته‌وه .
ئه‌م گۆرانییه تازه‌ی " غوڵامی " ناوی " ته‌خته‌ی مێژوو " ه ، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی یوتوب بڵاوكرایه‌وه و به ماوه‌یه‌كی كورت ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵكدا دروست كرد ، تێكستی گۆرانییه‌كه بۆ جۆره گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیاوازه و تازه‌گه‌رییه‌كی زۆری پێوه‌دیاره و به یه‌كێك له گۆرانییه جیاوازه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده داده‌نرێت .
گۆرانی ته‌خته‌ی مێژوو تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " موتیع جه‌باری " نووسراوه و هونه‌رمه‌ند " فاروق باپیر" یش میلۆدی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه ، له‌م گۆرانییه‌دا " غوڵامی " باس له گۆرانییه‌كانی پێشتر و فۆلكلۆره‌كاندا بۆ ژنان كراون، ئه‌م وه‌ك خه‌باتگێڕ باسیان ده‌كات و گۆرانییه‌كه‌ی بۆ كوردایه‌تی گۆڕیوه .
جێی باسه نه‌جمه‌دین غوڵامی له ساڵی 1958 له گه‌ڕه‌كی گوڵشه‌نی شاری سنه له دایك بووه، له ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه له ڕادیۆ‌ی سنه و كرماشان ده‌ستی به گۆرانیگوتن كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.