رۆژی یه‌كشه‌ممه 30/9/2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.
خاتوو هونه‌رمه‌ندی لوبنانی " حه‌سنا مه‌ته‌ر " یه‌كێك بوو له چاودێره‌كان و له نزیكه‌وه چه‌ندین بنكه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، حه‌سنا مه‌ته‌ر گوتی: دڵخۆشم كه به شێوه‌یه‌كی پاك‌و بێگه‌رد و شه‌فافانه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌رێوه‌چوو، كه‌شو هه‌وایه‌می هێمن و ئارام فه‌راهام كرابوو، هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد.
گوتیشی: سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنم له عه‌نكاوه‌و به‌حركه كرد، هاولاتیان به سه‌ربه‌ستی ده‌نگی خۆیان ده‌داو دواتر په‌نجه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌رز ده‌كرده‌وه و وێنه‌یان ده‌گرت، بۆیه لێره‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوی هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.