هه‌ردوو گۆرانیبێژ " كه‌مال محه‌مه‌د و كارزان فاروق " نوێترین گۆرانی خۆیان به شێوه‌ی دوێت به‌م نزیكانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
گۆرانیبێژی ناسراو " كه‌مال محه‌مه‌د " له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " ئینستاگرام " كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه دوێته‌كه‌ی له‌گه‌ل كارزان فارووق ، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووته‌وه و ئاشكرایكردووه كه كلیپێكی تازه به شێوه‌ی دوێت به‌م نزیكانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
هه‌رچه‌نده " كه‌مال محه‌مه‌د " هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی كلیپه تازه‌كه‌یان نه‌دركاندووه ، به‌ڵام زانیاری وا هه‌یه كه ئه‌م دوو گۆرانیبێژه چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا گۆرانییه‌كه‌یان كلیپ كردووه .
كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانیبێژێكی ناسراوی شاری سلێمانییه ، له ساڵانی هه‌شتاكان ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ئه‌لبوومی گۆرانی ڤیدیۆ كلیپه ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ژماره‌یك گۆرانی دوێتی له‌گه‌ل گۆرانیبێژانی دیكه تۆمار و بڵاوكردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.