سێ زانا له هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو فر‌نسا و كه‌نه‌دا خه‌ڵاتی نۆبل بۆ فیزیا بۆ ساڵی 2018 وه‌رگرت.
به‌هۆی ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له بواری لێزه‌ر و تیشك سێ زانا توانیان ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرن كه‌له‌ناویاندا ئافره‌تێك هه‌یه ، به ناوی (دۆنا ستریكلاند) .
خانمی كه‌نه‌دی (دۆنا ستریكلاند) ی كه‌نه‌دا توانی وه‌ك سێیه‌م ئافره‌تی مێژووی خه‌ڵاتی نۆبڵ سه‌ربكه‌وێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری فیزیا، ئه‌وه‌ش سێیه‌م ئافره‌ته له‌دوای (ماری كۆری) له ساڵی (1903) و (ماریا گۆبرێت مایه‌ر) له ساڵی (1963).
شایانی باسه ئه‌و ئافره‌ته خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای له‌بواری فیزیای لێزه‌ری وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی پرسی به‌كارهێنانی ئه‌و لێزه‌ره بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو.
سه‌رچاوه/ سپوتینگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.