له پارێزگای كرماشان كۆڵبه‌رێكی كورد كه به كاره‌كه‌ی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنا به گولـله‌ی سوپای پاسداران كوژرا.
عه‌زیم ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 42 ساڵان كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و خه‌ڵكی گوندی ته‌شاری شاری نه‌وسوودی پارێزگای كرماشانه، ئێواره‌ی دوێنێ له كوێستانه‌كانی سۆنی كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ی سوپای پاسدارانی ئێران و پاش كوشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له كوێستانه‌كه جێهێڵدرا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ناوبراو له سه‌ر سنووری كوێستانی سۆنی سه‌ر به شاری نه‌وسوودی پارێزگای كرماشان ئێواره‌ی دوێنێ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه به ده‌ستڕێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران شه‌هید كراوه و ته‌رمه‌كه‌شی به چیاكه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر جێهێڵدراوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و كۆڵبه‌ره هیچ بارێكی پێنه‌بووه و به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئێرانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.