Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:20

که‌سێک به‌ تۆمه‌تى ناردنى نامه‌ى هێرشکردنى کیمیایى بۆ دوناڵد تره‌مپ و وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا ده‌ستگیرکرا

وا بڕیاره‌ تۆمه‌تبار رۆژى هه‌ینى دادگایى بكرێت
كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى ناردنى نامه‌ى هێرشكردنى كیمیایى بۆ دوناڵد تره‌مپ و وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، دوێنى ئیواره‌ى چوارشه‌ممه‌ 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، پیاوێكى ئه‌مریكى به‌ تۆمه‌تى ناردنى نامه‌ى ژه‌هراوى رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو بۆ كۆشكى سپى و پنتاگۆن ده‌ستگیر كرا، نامه‌كه‌ مادده‌ى تۆوى خروعى تیدابووه‌ كه‌ بۆ دروستكردنى مادده‌ى (Ricin) به‌كاردێت و به‌ مه‌به‌ستى هێرشى كیمیایى، هێرشبه‌ران به‌كارى دێنن.

سه‌ره‌تا نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى (FBI) رایانگه‌یاندبوو: ئه‌وان له‌گه‌ڵ پۆلیسى ویلایه‌تى لوگان كاریان كردبوو، به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ گومان لێكراوه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ن.

ده‌وج ده‌ییڤه‌س وته‌بێژى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدراڵى (FBI) له‌ باره‌ى ده‌ستگێركردنى تۆمه‌تباره‌كه‌ وتبووی: "له‌ ئێستادا ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌ڵێین ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌ڵواسراوه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هاووڵاتیانى وت كه‌ له‌ شوێنى كرداره‌كه‌ دوور كه‌ونه‌وه‌ و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسى نییه‌".

پاشان له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى پۆلیسى ویلایه‌تى یوتا وڵیام كڵاید ئه‌له‌ن سێ له‌ لوگان ده‌ستگیر كرا به‌ تۆمه‌تى ناردنى نامه‌كان بۆ كۆشكى سپى و پنتاگۆن، وا بڕیاره‌ وڵیام كلایدى تۆمه‌تبار رۆژى هه‌ینى به‌ تۆمه‌تى ناردنى نامه‌ى ژه‌هراوى دادگایى بكرێت.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو هه‌ندیك له‌و نامانه‌ كه‌ بۆ كۆشكى سپى و پنتاگۆن ناردرابوون بۆ پشكنین نێردران و به‌ ئه‌رێنى له‌ پشكنین ده‌رچوون وه‌ك ماده‌یه‌كى كیمیایى مه‌ترسیدار، له‌ كۆى نامه‌كاندا نامه‌یه‌ك بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و جه‌یمس ماتیس وه‌زیرى به‌رگرى و جۆن ریتجه‌ردسون سه‌رۆكى هێزى ده‌ریایى ئه‌مریكا. 

جێى ئاماژه‌یه‌ وته‌بێژى پنتاگۆن به‌ فوكس نیوزى راگه‌یاند: گومانمان وایه‌ كه‌ ده‌ریاوانێكى ئه‌مریكى به‌رپرسى ناردنی ئه‌و نامه‌ مه‌ترسیدارانه‌یه‌ كه‌ بۆ كۆشكى سپى و پنتاگۆن نێردراون و له‌ ئێستادا روون نییه‌ ئاخۆ وڵیام كڵایدى تۆمه‌تبار ئه‌و ده‌ریاوانه‌ بێت.

هاوكات كۆلونیل رۆب مانینگك به‌ فوكس نیوزى وت: له‌ دوێنێوه‌ هه‌موو نامه‌یه‌ك بۆ پنتاگۆن جیاده‌كرێته‌وه‌ و پشكنین ده‌كرێت و هیچ هه‌ڕه‌شه‌ش له‌سه‌ر كارمه‌ندانى پنتاگۆن نییه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.