Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:17

نازدار گۆرانی بۆ بووک و زاوا ده‌چرێت

گۆرانییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ بووك و زاوا كورده‌كان كردووه‌
کوردستان TV
100%


وه‌كو دیارییه‌ك بۆ بووك و زاوا كورده‌كان ، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نازدار جزیری " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانیه‌ك له‌ ژێر ناوی " بوكێ " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی بوكێ تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن خودی " نازدار " ئاماده‌كراوه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتن بۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و كاری میوزیكی گۆرانییه‌كه‌ له‌ وڵاتی توركیا كراوه‌ ، ئه‌م گۆرانیبێژه‌ وه‌ك دیارییه‌ك گۆرانییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ بووك و زاوا كورده‌كان كردووه‌ .

كلیپی " بووكێ " یەکێکە لە گۆرانییەکانی نێو ئەلبوومەکەی نازدار، کە سەرجەم کارە ھونەرییەکانی تەواو بووە و بڕیاریشە لە چەند ھەفتەی داھاتوودا بڵاو بکرێتەوە ، ناوبراو چه‌ند به‌شێكی گۆرانییه‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌وادارانیه‌وه‌ پێشوازییه‌كی باشی  لێكرا .

نازدار له‌  ساڵی 1987 شاری جزیری له‌ باكووری كوردستان له‌ دایك بووه‌ ، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ھاوسەرگیری کردووە و دایکی کچێکە بە ناوی (کانی)، ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی ، لە ساڵی 2008 لە ھەرێمی کوردستان ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.