مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیه‌ندراوێکدا ستراتیژی نیشتمانی نوێی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكای، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ئاشكرا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەمڕۆ هەڕەشە تیرۆریستیەکان زۆر ئاڵۆزتر‌و جیاوازتر و خێراترن لە هەر کاتێکی دیکە، گرووپە تێروریستیەکان و تۆرەكانی سه‌ر به‌وان، وەکوو ئەلقاعیدە و رێكخراوی تیرۆرستی داعش و ئه‌و گرووپانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیریان دەکات، بەردەوامن لە بە ئامانج گرتنی ئه‌مریكا و هاوپەیمانه‌كانمان، بۆیه ئێمه وه‌كو ئه‌مریكا پێویسته بە شێویه‌كی گشتگیر و یه‌كگرتوو بەرەنگاری ئەم هەڕەشانە ببینەوە.
ئه‌م ستراتیژه نوێیه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ،سه‌رجه‌م هێزی ئه‌مریكا له‌خۆی ده‌گرێت كه ئامانج لێی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی له ئاستی نێوخۆیی و جیهانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ستراتیژه‌ی نوێیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دیپلۆماسی و رۆڵی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركی به‌رنگار بوونه‌وی تیرۆریزمی جیهانی، له ئێستا و داهاتوودا.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه تره‌مپ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی ئه‌مریكا، بۆ شكست پێهێنانی تیرۆر، بارگرانی ئه‌و ئه‌ركه به شێوازێكی یه‌كسان له ئه‌ستۆ بگرن.
له كۆتاییدا هاتووه، لەم پەیوەندیەدا وزارەتی دەرەوە بە هاوكاری نزیک لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی فێدراڵی، بەردەوام دەبێت لە کاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی ئه‌مریكا و بۆ جێبەجێ کردنی ئەو سیاسەتانە، ئالیه‌تی پێویست بۆ لەناو بردنی تیرۆریستان و ئەو تۆرانەی پشتگیریان دەکەن ده‌خاته به‌ر ده‌میان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.