ئهمڕۆ هەینی 5-10-2018، لێژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد، کە ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەردەگرن.
بۆ ساڵی 2018، نادیا موراد، کچە کوردی ئێزدی و دێنیس موکوێگی خەڵکی کۆنگۆ، بە هاوبەشی ئەو خەڵاتەیان وەرگرت.
نادیا موراد کچە کوردێکی ئێزدیی خەڵکی گوندی کۆجۆیه لە سنووری شاری شنگال، دوای داگیرکردنی شنگال لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە کۆتایی 2014، وهك هەزاران ژن و کچی دیکەی کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا و دواتر به هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر دهستی داعش رزگار کرا و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، گەیەندرایە ئەڵمانیا.
شایانی باسه و بەپێی زانیارییەكان، بۆ ئەمساڵ، 329 کەس کاندید بوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە ساڵانە دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.