Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:30

بانکی ناوەندیی عێراق دراوێکی نوێی هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە

بەنیازە بڕێكی گەورەی دراوی وردە بخاتە بازاڕەوە
کوردستان TV
100%

بانكی ناوەندی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ رایی كردنی پێداویستی مامەڵەی رۆژانە، بەنیازە بڕێكی گەورەی دراوی وردە بخاتە بازاڕەوە.

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاندووە" جۆری ئەو ماددەیەی بەكارێت لە دروستكردنی جۆرەكانی دراوی عیراقی، باشبوونی بەسەردا هاتووە، و گۆڕانكارییەكی كەم لەو شێوازە نوێیەدا كراوە كە لە هەفتەی داهاتوودا دەخرێتە بازاڕەوە”، ئاماژەی بە مامەڵەكردن بە شێوە نوێ‌ و كۆنەكانیش كردووە بەبێ‌ جیاوازیی.

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقی لە 12ی ئەیلولی رابردوو رایگەیاندبوو، بانكی ناوەندی “پلانێكی تۆكمە”ی داناوە بۆ قەرەبووكردنەوەی بازاڕ بە دراوی وردە، و بڕێكی گەورە لەو جۆرە دراوە دەخاتە بازاڕەوە.

بە وتەی عەلاق”بانكی ناوەندی بەردەوام دەبێت لەسەر وەرگرتنەوەی پارە دڕاوەكانی هاوڵاتیان و گۆڕینەوەیان بە دراوی نوێ‌”.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.