ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 5 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی چواره‌م له‌خولی تۆپى پێى یانه پله نایابه‌كانی عێراقدا یانه‌ى هه‌ولێر له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری سەناعات ئەلکھربائیە كرد
له‌خوله‌كى 3ى تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا محه‌مه‌د رافتی سوری گۆلێكى بۆ هه‌ولێر تۆمار كرد ، وێڕای هه‌وڵه‌كانى هه‌ولێر له‌و تایمه‌دا له‌پێناو تۆمار كردنى گۆل ئه‌نجامى یاریه‌كه له‌و تایمه‌دا به‌گۆلێكى بێ وه‌ڵام به‌كۆتاهات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر
له‌تایمى دووه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ولێر و سەناعات ئەلکھربائیە هه‌ردوو یانه هه‌ولی تۆماری گۆلیان ده‌دا ، تایبه‌ت یانه‌ى هه‌ولێر له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵی یاریه‌كه ، هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه بێ سود بوو له‌تۆماركردنى گۆل
سەناعات ئەلکھربائیە له‌كۆتا خوله‌كه‌كانى یاریه‌كه‌دا توانى گۆلی یه‌كسان بوون له‌ڕێگای یاریزان تۆمار بكات سامر ماجد گۆل بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار بكا ت و یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ش به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.