Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:15

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا هیندستان گرێبه‌ستی کڕینی سیسته‌می ئێس 400ـی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆکرد

په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئاڵۆزییه‌كی زۆری تێكه‌وتووه‌
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریكا هیندستان گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می ئێس 400ـی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆكرد
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی هیندستان رۆژی هه‌ینی گرێبه‌ستێكی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی دژه‌ موشه‌كیی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆكرد كه‌ به‌هاكه‌ی ده‌گاته‌ 5 ملیار دۆلار ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كردبوو هه‌ر وڵاتیك سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی رووسیا بكڕێت ئه‌وا واشنتن سزای ده‌خاته‌ سه‌ر.

هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی واژۆكردنی گرێیه‌سته‌كه‌ش ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری رووسیا سه‌ردانی هیندستانی كردووه‌ و له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان سه‌باره‌ت به‌ بازرگانیی و وزه‌ی ئه‌تۆمیی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

هیندستان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا داوای له‌ ئه‌مریكا كردبوو به‌رپرسانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئه‌و یاسایه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك چه‌ك له‌ دوژمنانی ئه‌مریكا بكڕێت سزای ده‌خرێته‌سه‌ر، چاوپۆشیی له‌ دیهلیی بكات.

هه‌روه‌ها چین كه‌ نیازی هه‌بوو سیسته‌می به‌رگریی دژه‌ موشه‌كیی له‌ رووسیا بكڕێت، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی واشنتن له‌مكاره‌ پاشگه‌ز بووه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ هیندستانیش هه‌مان رێكاری سیاسیی بگرێته‌به‌ر، دیار نییه‌ كه‌ هیندستان به‌های كڕینی سیسته‌مه‌ موشه‌كییه‌كه‌ چۆن ده‌دات به‌ رووسیا.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئاڵۆزییه‌كی زۆری تێكه‌وتووه‌ و وه‌ك ده‌وترێت گه‌یشتووه‌ته‌ خراپترین دۆخی خۆی له‌ دوای جه‌نگی سارده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.