شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه وه‌ڵامی تره‌مپ-ی دایه‌وه گوتی: پاره‌ی ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌مان داوه كه له‌ئه‌مریكا كڕدراوه. ئه‌م چه‌كانه به‌خۆڕایی نه‌هاتوون.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی بڵومبێرگ، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه باسی له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی سعوودیه‌وه كرد.
بن سه‌لمان گوتی، سعوودیه له ساڵی 1744ه‌وه هه‌یه. پێم وایه زیاتر له 30 ساڵ پێش ئه‌مریكاوه هه‌یه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ له‌جێی خۆی نییه.
بن سه‌لمان رایگه‌یاند: سعوودیه له‌به‌رانبه‌ر پارستنی ئاسایشی خۆیدا هیچ باجێك نادات. پاره‌ی ته‌واوی ئه‌و چه‌كانه‌مان داوه كه له‌ئه‌مریكا كڕدراوه. ئه‌م چه‌كانه به‌خۆڕایی نه‌هاتوون.
بن سه‌لمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێی خۆشه له‌گه‌ڵ تره‌مپ كاربكات و گوتی، له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌دا 99 باشه، سه‌دا یه‌كی وه‌ك بابه‌تێكی خراپ له‌رۆژه‌ڤدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.