محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعودیا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی بلۆمبێرگ وتیی كه ئه‌مریكا داوای له ریاز كردووه تا قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته له بازاڕه‌كانی جیهاندا بكاته‌وه كه ئێران به هۆی سزاكانه‌وه ناتوانێ ره‌وانه‌ی بازاڕی بكات.
بن سه‌لمان به راشكاوانه باسی له‌وه كرد كه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمیی داوای له سعوودیا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئۆپێك كردووه كه گرێنتییان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی رێگه ناده‌ن بۆشایی نه‌وتی ئێران له بازاڕه‌كاندا كێشه درووست بكات.
ئێمه‌ش له جێگه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئێران دوو به‌رمیل نه‌وتمان ڕه‌وانه‌ی بازاڕ كرد تا هه‌ست به‌وه نه‌كرێت ئێران چیتر نه‌وت ڕه‌وانه‌ی بازاڕ ناكات.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.