ئه‌وانه‌ی زۆركات به گولله شووشه‌ی بچووك یاریی ده‌كه‌ن و كاتێك دهیگۆڕۆن بۆ گۆللهیهكی گه‌وره‌تر، ئه‌وه چاكتر ده‌ستیان ڕادێت و خێراتر ئامانج و گولله‌كانی دیكه ده‌پێكن. یه‌كه‌م یادگاری ئه‌و له‌باره‌ی تۆپی پێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی خۆش، كه منداڵبووه و له‌گه‌ڵ باوك و برا گه‌وره‌كانی (تێری و ئه‌ندرۆ)دا بووه. له‌وكاته‌دا هه‌ر ههلێكان ده‌ست بكه‌وتایه ده‌ڕۆیشتن بۆ پاركه‌كه‌ی نزیك ماڵیان و چه‌ند كاتژمێرێك یاریی تۆپی پێیان ده‌كرد. مایكڵ ئۆینی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را زیاتر قسه ده‌كات و باسی چیرۆكی پێشكه‌وتنی ئاستی خۆی ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: باوكم و ئه‌وان نیازیان نه‌بوو من ڕازی بكه‌ن بچین بۆ پارك، چونكه خۆم تامه‌زرۆییه‌كی زۆرم هه‌بوو بۆ چوونه ئه‌وێ، ئێمه خێزانێك بووین شێتی یاریی تۆپی پێ بووین، باوكم پێشتر یاریی بۆ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن ده‌كرد و براكانیشم یارییان ده‌كرد و حه‌زیان وه‌كو ئه‌و وابوو ببنه ئه‌ستێره‌ی ئه‌و جیهانه، هه‌روه‌ها تێری باوكم حه‌زی ده‌كرد هه‌رسێ كوڕه‌كه‌ی ببنه یاریزانی تۆپی پێ، بۆیه هه‌ركات ده‌چووین بۆ پارك دوو تیپی دوو كه‌سیمان دروست ده‌كرد. من و باوكم تیپێك و دوو براكه‌ی ترم تیپێكی دیكه بوون. چیرۆكی ئۆین له‌وكاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه ته‌مه‌نی پێنج بۆ شه‌ش ساڵانبوو، هه‌میشه خێزانه‌كه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌رچه‌نده منداڵبووه، كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی هاوڕێكانی هه‌میشه به وریاییه‌وه تۆپی ئاڕاستی گۆڵ ده‌كرد، وه‌كو ده‌وترێت ئه‌و به گۆڵكاری له‌دایكبووه، چونكه له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا هه‌ركات تۆپ به‌ر پێی بكه‌وتایه هێمن و له‌سه‌رخۆ به‌بێ شه‌ڵه‌ژان تۆپه‌كه‌ی له سووچێكی نێو ڕاجه‌ی گۆڵه‌كه‌دا تووند ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ست به‌وه بكات ئه‌و ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌بێته یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر، به‌ڵام تێری ئۆینی باوكی ڕۆژێك به دایكی ده‌ڵێت:
"ئه‌گه‌ر مایكڵ ئۆین خێرایی خۆی زیاد بكات، ئه‌وه ڕۆژێك دێت ده‌بێته یاریزانێكی ناسراو".
چونكه كوڕه‌كه‌ی زیاد له پێویست باڵای كورت بوو، بۆیه هه‌میشه له ڕێگای دایكییه‌وه ده‌یویست هانی بدات و مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر بكات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی باوكی، كه له تافی منداڵی به‌كوڕه‌كه‌ی وتبوو، ئه‌وه ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵای كورتبوو ده‌ڵێت:
"ئه‌وكاته‌ی له تیپی منداڵانی (ئه‌لیكسانده‌ر) ده‌ستم به یاریی كرد، ئه‌وه من له هه‌موو هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆم خێراتربووم، بۆیه باوكم دووپاتی ئه‌وه‌ی ده‌كرده‌وه ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌مان وه‌كو یاریزان وه‌رم بگرێت، دیاره سه‌ره‌تا ته‌نیا به‌س له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان به‌شداریان پێده‌كردم و تا ماوه‌یه‌ك له یارییه فه‌رمییه‌كان به‌شدار نه‌بووم، به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نم گه‌یشته هه‌شت ساڵان، ئه‌وه له قۆتابخانه‌ی (di said) به‌و گۆڵانه‌ی ده‌مكرد هه‌موویانم خستبووه گومانه‌وه، كه له‌وكاته‌دا ڕیكۆردی (ئا‌یان ڕه‌ش)ـی یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولم شكاند، كه به به‌رده‌وامی یه‌كێك بوو له براوه‌كان. ناوبراو له وه‌رزێكدا (72) گۆڵی ده‌كرد، كه‌چی من (97) گۆڵم ده‌كرد، بۆیه یانه‌كانی ئینگلته‌را چه‌ند كه‌سێكیان به‌دوامدا نارد".
هه‌وراز كاوه
ماوێتی...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.