ئه‌مرۆ شه‌مه 6/10/2018 جه‌ماوه‌ری شاری قامشلۆ ژه‌نیاری به‌توانای شاره‌كه‌یان " ریاز حه‌قی " به‌خاك سپارد.
هونه‌رمه‌ند" ریاز حه‌قی " له ساڵی 1961له قامشلۆ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمان په‌روه‌ر له دایك بووه یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه ئامێری ئۆرگی هێناوه‌ته شاری قامشلۆ، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ وه‌كو (محمه‌د شێخۆ ، سه‌عید یوسف ، كانیوار، سه‌عید گاباری ، سه‌ڵاح ئۆسی) وچه‌ندانی تر كاری كردوه دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دوێنی له ته‌مه‌نی (57) ساڵی كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند ریاز حه‌قی پێش ئه‌وه‌ی ئامێری ئۆرگ بگاته ده‌ستی ژنیارێكی به توانای ئامێری ئۆكۆردیۆن بوو خاوه‌نی سێ ئه‌لبوومی گۆرانیه یه‌كه‌م كورد بووه له قامشلۆ له ژنیاری ئۆرگ خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری موزیكی كوردی كردوه له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له تیپی نارین كاری كردوه كه به قۆناغێكی گرنگ ده‌زانرێت له هونه‌ری كوردی له قامشلۆ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا تووشی ئه‌شكه‌نجه و سانسۆری زۆر بۆته‌وه له‌لایانه‌ی رژێمی به‌عسی سوریا.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.