Erbil 38°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 19:57

جۆن کێری: ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران بەهێزە

پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی
کوردستان TV
#11
100%


جۆن کێری، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا هاتنە دەرەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێرانی بە مەترسی ناو برد و ڕایگەیاند ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەدژی ئێران لە ناوچەکە زیاتر بووە.

بەپێی زانیاریی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیا جیهانیه‌كان جۆن کێری، کە خۆی یەکێک لە ئەندامانی تیمی دانوستانکار بووە لە پرسی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، ئاماژەی بەوەش کردووە پێشتر ڕێبەرانی وڵاتانی ناوچەکە زەخت و گوشاری زۆریان بۆ ئەمریکا دەهێنا تاکوو لەدژی ئێران دژکردەوەی سەربازیی هەبێت.

ماڵپەڕی (یۆرۆنیوز) لەمبارەوە بڵاوی کردەوە جۆن کێری کە لە دانیشتنی ژووری فکری ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەمریکا قسەی دەکرد، گوتی: پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران (بەرجام)، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە زیاتر بووە، چونکە هەندێک بەهیوای بۆردومانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوەن.

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە شا عەبدوڵا، پاشای پێشووی سعوودیە و حوسنی موبارەک سەرکۆماری پێشووی میسر هەردوویان تایبەتی داوای لێی کردووە کە دەبێ ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران.

بە گوتەی جۆن کێری، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیری ئیسرائیل کە یەکێک لە دژبەرانی پێداگری ڕێککەوتنی ناوکیی ئێرانە، داوای لە باراک ئۆباما سەرکۆماری پێشووی ئەمریکا کرد کە بۆردومانی ئێران بکات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.