Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:40

تەقینەوەیه‌ک لە عەزاز روویداو 5 که‌س کوژراو زیاتر له‌ 20ی دیکه‌ برینداربوون

لە باكووری شاری حەلەب
کوردستان TV
#12
100%


لە ئەنجامی تەقینەوە لە وێستگەیێكی سووتەمەنیی شارۆچكەی عەزاز پێنج كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری عەزاز لە باكووری شاری حەلەب تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێنج كوژرا و زیاتر لە 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی روانگەی سووری تەقینەوەكە لە دەروازەی ناوچەی پیشەسازی شاری عەزاز ڕووی داوە، روانگەی سووری راشیگه‌یاندووه‌ كە برینی هەندێكیان سەختە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەر بەهۆی تەقینەوەكەوە ژمارەیێک ئۆتۆمبێل سووتاون، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.