Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:21

کازم ساهیر نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکرده‌وه‌

به‌هۆی ئه‌لبوومی " فی مدرسه‌ الحب " پانتایی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فراوان بوو
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عێراقی " كازم ساهیر " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتی بوو له‌ گۆرانییه‌ك له‌ ژێر ناوی " صباح الخیر _ رۆژ باش " بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا پێشوازییه‌كی زۆری لێكراو به‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ جوانه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ژماركرا .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ دوێنی نوێترین گۆرانی خۆی به‌ ناوی " صباح الخیر " بڵاوكرده‌وه‌ ،وه‌ك زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن شاعیری ناسراوی عێراقی " كه‌ریم عێراقی " نووسراوه‌ ، ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ش " ته‌لال " دایناوه‌ و " فازل " فالح " یش دابه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ .

كازم ساهیر یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب وعێراقیی له‌ جیهانیشدا ناوبانگێكی ئێجگار زۆری هه‌یه‌ ،  به‌هۆی ئه‌لبوومی " فی مدرسه‌ الحب " كه‌ ساڵی 1996 بڵاوی كرده‌وه‌، پانتایی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فراوان بوو ، به‌ پێی لیژنه‌یه‌كی تۆڕی " بی بی سی " ی به‌ریتانی ، گۆرانیی " انا و لیلی " ش به‌ شه‌شه‌م گۆرانیی مێژووی وڵاتان دانراوه ‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.