Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:37

واتای پیتی " i‌ " له‌ ئه‌پلدا

هێمایه‌ بۆ وشه‌كانی individual, instruct, inform
کوردستان TV
100%


 پیتی ‘i‌ بووە بە یەکێک لەو  نیشانانەی کە ئامێرەکانی ئەپڵی پێدەناسرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت   کۆمپانیاکە لە ساڵی 1998 کۆمپیوتەری ماکینتۆشی بەرهەمهێنا کە ناوی لێنابووiMac.

لەکاتی خستنەڕووی  ئامێری ئای ماکدا، ستیڤ جۆبس، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، پەیوەندی نێوان پیتی ‘i‌ و بەرهەمە نوێکەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە ، جۆبس ئاشكرایكرد كه‌ وشەی iMac دەگەڕێتەوە بۆ پێکەوە گونجانی نێوان  ئینتەرنێت و ماکینتۆش لە بەکارهێناندا.

 ستیڤ جۆبس دواتر  لەسەر روونمایەک زیاتر ڕوونیکردەوە کە پێشگری ‘i‌ بۆ ئەپڵ چ مانایەکی تر دەگەیەنێت ، بەمەش پیتی ‘ i‌ جگە لە internet هێماش بوو بۆ وشەکانی individual, instruct, inform و inspire.


کاتێک ساڵی 2007،ئایفۆن بەرهەمهێنرا  یەکێک لە سێ هۆکاری شێوازی دروستکردنەکەی بریتی بوو لە پەیوەندی ئینتەرنێتی ، لەوکاتەوە  سەرجەم ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ سیستمی پەیوەستبوونیان بە ئینتەرنێتەوە تێدا بنیاتراوە .

  پاشان پێشگری i‌ ئەو پەیوەست بوونەی بە  مانا دیاریکراوەکەی‌ لەدەستدا، بۆیە بوو بە نیشانەی ناسینەوەی مارکەی ئەپڵ .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.