Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:01

ئه‌مریکا و کۆریای باکوور له‌ سه‌روبه‌ندی رێککه‌وتنێکی مێژووییدان

مایك پۆمپیۆ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیی گه‌یشته‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن
ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له‌ سه‌روبه‌ندی رێككه‌وتنێكی مێژووییدان
کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا كه‌ مایك پۆمپیۆ ده‌ڵێت ئومێده‌واره‌ به‌مزووانه‌ ئاماده‌كاریی بۆ دووه‌م دیداری دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون بكات، میدیاكانی جیهان به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌م دوو وڵاته‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتنه‌ مێژووییه‌كه‌.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمیی بۆ كیشوه‌ری ئاسیا رۆژی رابردوو گه‌یشته‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و بڕیاریشه‌ له‌م سه‌ردانه‌یه‌دا بۆ چواره‌م جار سه‌ردانی كۆریای باكوور بكات و دیدارێك له‌گه‌ڵ كیم جونگ ئون ئه‌نجام بدات كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ببێته‌ خاڵی ده‌سپێكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشبینیی ده‌كرێ رووبدات.

پێشتریش رێبه‌ری كۆریای باكوور وتبووی كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌م رێككه‌وتنه‌ ئاماده‌یه‌ یه‌كێك له‌ بنكه‌كانی موشه‌كی بالستیك به‌ به‌رچاوی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ دابخات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ واشنتن رێكاری پێویست له‌ به‌رامبه‌ردا بگرێته‌به‌ر.

هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ و نامه‌كانی كیم جونگ ئون كه‌ دۆناڵ ترامپ به‌ جوان و نایاب وه‌سفی كردوون، بووه‌ته‌ هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دووباره‌ی گفتوگۆكانیان و جیهان به‌ چاوی ئومێده‌و ده‌ڕوانێته‌ داهاتووی ئه‌م دانووستانه‌ گرنگانه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.