Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:14

45 کۆچبه‌ری نایاسایی له‌وان ده‌ستگیرکران

راده‌ستی ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی شاره‌كه‌ كراون
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی ئیپێكیۆڵو سه‌ربه‌ پارێزگای وان، 45 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی وان، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانی رێكخراو له‌ گه‌ڕه‌كی حاجی به‌كر ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ماڵێك ئه‌نجامداوه‌.

له‌ ماڵه‌كه‌دا، 45 كۆچبه‌ری ئه‌فغانستانی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی توركیا ده‌ستگیركران.

دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ و كاری پێویست له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌كاندا، راده‌ستی ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی شاره‌كه‌ كران .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.