Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:00

ئینته‌رپۆل سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی سه‌رۆکی ئه‌م رێکخراوه‌ داوای روونکردنه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی چین ده‌کات

حكومه‌تی چین له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل ده‌ستگیركردووه‌ و بردوویانه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌
ئینته‌رپۆل سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه‌ داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی چین ده‌كات
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ روونبووه‌وه‌ سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل له‌ چین ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، رێكخراوی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی سه‌رۆكی ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌ڵوێستی پیشانداوه‌ و داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌ به‌رپرسانی چین كردووه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌.

ئینته‌رپۆل له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ هه‌موو راڕه‌وه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ چاودێریی بارودۆخی مێنگ هۆنگۆی ده‌كات.

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نساش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رپرسانی چینیی تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌ ونبوونی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئۆفیسی ئینته‌رپۆلی له‌ په‌كین نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا.

رۆژنامه‌یه‌كی وڵاتی هۆنكۆنگ  south china morning post رۆژی هه‌ینیی نووسیبووی كه‌ حكومه‌تی چین له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل بۆ ناو خاكی ئه‌م وڵاته‌، ناوبراوی ده‌ستگیر كردووه‌ و بردوویانه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.