Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:29

سبه‌ی پیشانگه‌ی وه‌رزی سێیه‌می هونه‌رمه‌ندانی مۆدرنی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌

له‌لایه‌ن هاوكار گروپ
کوردستان TV
100%

سبه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8 ی 10 ی 2018 كاتژمێر 11ی به‌یانی پیشانگه‌ی وه‌رزی سێیه‌می هونه‌رمه‌ندانی مۆدرنی كوردستان به‌هاوبه‌شی 25 هونه‌رمه‌ند له‌باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان و عێراق له‌هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ پیشانگایه‌دا هونه‌رمه‌ندان به‌شێواز و قه‌باره‌ و بابه‌تی جیاجیای هونه‌ری و به‌یه‌ك به‌رهه‌م یا زیاتر به‌شدارییان كردووه‌.

 مه‌به‌ست له‌ڕاگه‌یاندنی پلاتفۆرمی  هونه‌ری مۆدێرن و هاوچه‌رخی 2018 له‌لایه‌ن هاوكار گروپ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌، گرنگیدان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می مۆدێرن  و هاوچه‌رخه‌ و له‌داهاتووێكی نزیكدا له‌موزه‌ی هونه‌ری مۆدێرن كۆده‌كرێنه‌وه‌ و نمایش ده‌كرێن و هه‌روه‌ها ئه‌م پلاتفۆرمه‌ ئاشنایه‌تی زیاتر ده‌دات به‌فێرخوازانی ناوه‌نده‌ هونه‌رییه‌كانی كوردستان و له‌نزیكه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كان ده‌بینن.

 شایه‌نی باسه‌ پیشانگه‌كه‌ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و دواتر له‌ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌ ڕێزلێنانی به‌شداریكردن به‌ هونه‌رمه‌ندان ده‌به‌خشرێت..

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.