توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ده‌ریخستووه كه زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی حه‌بی ڤیاگرا ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێت هۆی كێشه‌ی زۆر قورس له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی جه‌سته‌یی.
ئه‌م حه‌به كه دوو جۆری پیاوانه و ئافره‌تانه‌ی هه‌یه بۆ زیادبوون و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كرداری سێكس به‌كار ده‌هێنرێت و زیاتریش بۆ كه‌سانێك درووستكراوه كه تووشی لاوازیی كۆئه‌ندامی سێكس بوون.
به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م حه‌به كاریگه‌ری خراپ بخاته سه‌ر چاو و بینایی تووشی كێشه بكات.
هۆكاری نیگه‌رانیی پزیشكان و شاره‌زایانی بواره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌كانی پیاوێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ به هۆی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌كارهێنانی ڤیاگرا تووشی هه‌وكردن بووه و دوای پشكنینی چاویشی پزیشكان پێیان وتووه كه بارودۆخی زۆر مه‌ترسیداره و به ئه‌گه‌ری زۆر بۆ هه‌میشه ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری له‌ده‌ستداوه.
دكتۆر ریچارد رۆزین سه‌رۆكی گروپی توێژینه‌وه‌كه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه لێڵ بوونی بینایی یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م حه‌به‌یه.
ئه‌م دكتۆره ئامۆژگاریی به‌كارهێنه‌ران ده‌كات كه له هه‌موو شوێنێك و هه‌روه‌ها به‌رهه‌می نه‌ناسراو نه‌كڕن، چونكه هه‌میشه ئه‌گه‌ری حه‌بی ساخته‌كراو ره‌وانه‌ی بازاڕ كرابێت.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.