Erbil 38°C چوارشەممە 13 ئایار 23:43

4 تۆمەتبار دەستگیرکران له‌ فه‌یس بووک مامه‌ڵه‌ى کڕین و فرۆشتنى چه‌کیان کردووه‌

له‌ڕاگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە كڕین و فرۆشتنیان بە چەكەوە كردووە.

 له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، پاش ئەوەی زانیاری كۆكرایەوە لەسەر چەند تۆمەتبارێك كە لە ڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە كڕین و فرۆشتنیان بە چەكەوە كردووە ، ئەمڕۆ 7-10-2018 هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات بە هاوكاری هێزەكانی ئاسایشی ناوبازاڕ توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن و دەستیش بگرن بەسەر چوار دەمانچەو چەند فیشەك و پارچە دەمانچەیەكدا.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، تۆمەتباران كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین و چەكەكانیان بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ فرۆشتووە ، لە ئێستاشدا تۆمەتباران بە فەرمانی  دادوەر و بەپێی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەی ورد لە لایەن هێزەكانی پۆلیس دەستیپێكردووە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.