به‌خێوكه‌رێكی باڵنده‌ی هه‌وێرده له‌باره‌ی سووده ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و باڵنده‌یه ده‌ڵێت: بۆ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌خۆشی كوشنده، پێست و جوانكاری، نه‌خۆشی هه‌ناوی، گه‌شه و توانای جه‌سته و چه‌ندین نه‌خۆشی شه‌كره به‌كاردێت .
ماوه‌ی سێ مانگه له شاری هه‌ڵه‌بجه گێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری به‌خێوكردنی ئه‌م جۆره باڵنده‌یه كراوه‌ته‌وه و رۆژانه هاووڵاتییان سه‌ردانی ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌كه‌ن و بۆ جوانی و سوود وه‌رگرتن له سووده ته‌ندروستییه‌كانی گۆشت و هێلكه‌كه‌ی، ئه‌و باڵنده‌یه ده‌كڕن.
خاوه‌نی پڕۆژه‌كه، بیلال فه‌ره‌ج له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، پێشتر له به‌غداوه ئه‌م باڵنده‌یه‌مان هێنایه هه‌ڵه‌بجه و سه‌ره‌تا 500 ھه‌وێرده و هێلكه‌مان هێناو پڕۆژه‌كه‌مان كرده‌وه و ده‌ستمانكرد به په‌ره‌پێدان و به‌خێوكردنی ئه‌م باڵنده‌یه.
بیلال فه‌ره‌ج گوتی: بۆ خۆمان دوو ئامێری هه‌ڵهێنانی هێلكه‌ی ھهوێردهمان دروستكردووه كه توانای هه‌ڵهێنانی زیاتر له هه‌شت هه‌زار هێلكه‌ی هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژدا.
ناوبراو له باره‌ی باڵنده‌كه‌وه زیاتر دوا و گوتی: ھه‌وێرده باڵنده‌یه‌كی بچووكه و گۆشت و هێلكه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زۆریان هه‌یه و چه‌ندین سوودی ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌خۆشی كوشنده، پێست و جوانكاری، نه‌خۆشی هه‌ناوی، گه‌شه و توانای جه‌سته و چه‌ندین نه‌خۆشی شه‌كره و هی تر .
ھه‌وێرده بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ده‌ژی و ساڵانه نزیكه‌ی 300 هێلكه ده‌كات، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م باڵنده‌یه ده‌كڕن له ماڵ و باخچه‌كاندا بۆ جوانی و گۆشت و هێلكه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كه‌ن.
ھه‌وێرده باڵنده‌یه‌كی بچووكه و كێشی ده‌گاته 250 تا 350 گرام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.