Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 00:53

دوو زیندانی له‌ ده‌ستی پۆلیسی کۆیه‌ ده‌رفێنرێن

پۆلیسێک برینداربووە
کوردستان TV
#7
100%


ژمارەیەک چەکدار دوو زیندانی لە دەستی پۆلیسی کۆیە دەڕفێنن و پۆلیسیش بەدوای چەکدارەکان و زیندانییە هەڵاتووەکاندا دەگەڕێت.

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردوەتە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیسی کۆیە کە دو زیندانییان لە تەق تەقەوە گواستوەتەوە و لەکاتی هێرشەکەدا پۆلیسێک بریندار بووە و زیندانییەکانیش هەڵاتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مرۆ به‌یانی لەکاتی گواستنەوەی دوو زیندانی بۆ بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە، چەند کەسێک رووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو زیندانییەکە هەڵاتوون، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ پێده‌چێت زیندانیه‌كان كه‌س و كاری ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ هاتوونه‌ سه‌ر رێگاكه‌یان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.