لێپرسراوانی تورکیا ڕایان گەیاندووە کە جەمال خاشقچی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراو و ڕەخنەگری سعوودیە لەلایەن تیمێکی 15 کەسی لەناو کونسووڵگەریی ئەو وڵاتە لە ئیستەنبووڵ کوژراوە.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى توركیى، ئه‌نادۆڵ، بڵاویكرده‌وه، كه له زارى به‌رپرسانى ئه‌منى توركییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، 15 كه‌سى ئه‌منى سعوودییه خۆیان گه‌یاندووه‌ته كونسوڵخانه‌كه.
ئه‌نادۆڵ بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه به دوو فڕۆكه خۆیان گه‌یاندووه‌ته توركیا و پاشان چوونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ى لێیانه‌وه هاتبوون.
پێشتر ئاژانسى رۆیته‌رز له زارى به‌رپرسانى توركیاوه بڵاویكردبوویه‌وه، كه خاشقچى له ناو بیناى كونسوڵخانه‌كه كوژراوه.
هاوکات داواکاری گشتیی تورکیا لەمبارەوە ڕای گەیاندووە کە دۆسیەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە و سیناریۆی دیارنەمانی جەمال خاشقچی پێکهێناوە و تیمێکی لێکۆڵەر و پشکنین ڕەوانەی ئسیتەنبووڵ کراون.
لەبارەی دیار نەمانی رۆژنامەنوسێكی سعودی لەتوركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایدەگەیەنێت، كە نیگەرانین و چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی دادگا دەكەین.
لەدوای بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری ئاكپارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ونبوونی جەمال خاشقچی لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنوساندا و وتی، "چاوەڕێی بڕیاری داداگا دەكەین. حاڵەتەكە زۆر نەخوازراوە و هیواخوازم دۆخەكە بەم جۆرە نەمێنێتەوە.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سعوودییه، سه‌رسوڕمانى خۆى سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه ده‌ربڕیوه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى توركیا رێگه‌پێدراو نین له‌و باره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.
2ی تشرینی یه‌كه‌م نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و هاووڵاتیی سعوودی، جه‌مال خاشقجی به مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری چووه کۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ و دیارنه‌ما، تا ئێستاش چاوه‌ڕوانییه‌كانی به‌رده‌م کۆنسولخانهكه به‌رده‌وامه. له‌م نێوه‌نده‌دا چه‌ند به‌رپرسێك به ئوتومبێلی تایبه‌ته‌وه هاتوونه‌ته کۆنسوڵخانهكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.