سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: هێڵی سوریان لەسەر هیچ لایەنێک نییە و دەرگایان بۆ گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە لەگەڵ سەرجەم لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوەیە.
هێمن هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سهرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، راگهیاند: پێش هەموو شتێک سەرکەوتنی پرۆسەکە لەلای ئێمە گرنگ بوو، بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز دروشمی ئێمەبوو، بۆیە پارتی مەغرور نییە لەو سەرکەوتنە گەورەیەی بەدەستیهێناوە.
گوتیشی: ئێمە مەغرور نین بەو سەرکەوتنەی پارتی بەدەستیهێناوە، دەرگامان کراوەیە بۆ گفتوگۆیەکی بەرپرسیارانە لەگەڵ هەموو لیستە براوەکان، گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنێک دەکەین، خەتی سورمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە، پێمانخۆشە بە هەمومان چوارچێوەیەکی ستراتیژی دابنێین چۆن ئەم چوار ساڵەی ئاییندە، بونیادی کوردستانێکی بەهێز دابنێین.
سهرۆكی لیستی پارتی راشیگهیاند: هەر لایەنێکی سیاسی بە پێی ئیستحقاقی خۆی ئامادەبێت لەگەڵ پارتیدا شان بداتە بەر ئەو بەرپرسیاریێتیە هاوبەشە، ئەگەر ئەوان هەنگاوێک رووە و پارتی دیموکراتی کوردستان بنێن، پارتی دوو هەنگاو رووەو ئەو لایەنانە دەچێت، بۆیە بەرپرسیارانە گفتوگۆ دەکەین.
سهرچاوه: رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.