دانیمارک بڕیاریدا ئەمساڵ هیچ پەنابەرێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرناگرێت و زیاتر کار لەسەر تێکەڵکردنی ئەو پەنابەرانەى دیکە دەکات بە کۆمەڵگه، کە بەمدواییە گەیشتوونەتە دانیمارك.
ئینگێر ستۆگبێرگ وەزیرى کۆچبەرانى دانیمار ریگەیاند: ئێمە لە دۆخێکداین کە کێشەمان لە چۆنیەتى تێکەڵکردنی ئەو پەنابەرانە هەیە بە کۆمەڵگای دانیمارکی کە لەم ساڵانەى دوایدا هاتوونەتە وڵاتەکەمان، بۆیە ئەرکی لەپێشینەمان کارکردنە لەسەر ئەو کەسانە.
ستۆگبێرگ گوتیشى هەرچەندە ژمارەی ئەو پەنابەرانە زیادیان کردووە کە چوونەتە ناو بازار و دەتوانن کار بکەن بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر زیاتر پەنابەرمان هەیە کە هێشتا ناتوانن پشت لە خۆیان ببەستن و کار بکەن بە تایبەت ژنان و کچان، بۆیە پێویستە راهێنان و هاوکاری زیاتری ئەوانە بکەیت تاوەکو تێکەڵ دەبن لەگەڵ کۆمەڵگای دانیمارکی.
بەپێی ئامارەکانی ئەو وڵاتە، ساڵی (2017)، سێ هەزار و (500) پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان لە دانیمارک کردوە.
دانیمارك له ساڵی 1989ەوە ساڵانه 500 پهنابهری له نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەرگرتووە لەڕێگەى دابهشكردنی پهنابهران به وڵاتانی ئهندام لە یهكێتی ئهوروپا.
لە (10) مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، دوو هەزار و (600) داواکاری مافی پەنابەرێتى لە دانیمارک پێشکەشکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.