یه‌كه‌م وێنه‌ی شه‌ری جیهانی دووه‌م له لایه‌ن رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی به ناوی " ده‌یلی مه‌یڵ " بڵاوكرایه‌وه كه له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ره‌كه گیراوه .
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه كه وێنه‌كه له رۆژی یه‌كی " 1 " ی مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی 1939 گیراوه كه یه‌كه‌م رۆژی شه‌ری جیهانی دووه‌م بووه و له ساته‌وه‌ختی هاوێشتنی یه‌كه‌م گولله تۆپ له وڵاتی پۆله‌ندا له ناوچه‌یه‌ك به ناوی گدانسك .
ئه‌م وێنه‌یه ئه‌كه‌مجاره له رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی بڵاوده‌كرێته‌وه كه پێشتر له لایه‌ن مێژوونووسێكی به‌ریتانی له مه‌زادێكی ئاشكرادا كردرااوه .
جێی باسه ماوه‌یه‌كه له وڵاتی به‌ریتانیا وێنه‌كانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م گرنگی پێده‌درێت و چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا فۆتۆگرافێكی به‌ریتانی له رێگه‌ی فۆتۆشۆپه‌وه نزیكه‌ی 15 وێنه‌ی شه‌ره‌كانی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌می نوێكرده‌وه و بڵاوكرانه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.