دوای ماوه‌یه‌كی كورت دابرانی له هونه‌ر ، " ئازیتا لوقمان " گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " نه‌جمه‌دین غولامی " له ژێر ناوی " قژی نه‌رمت " به شێوه‌ی لایڤ ده‌ڵێته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت گۆرانی " قژی نه‌رمت " به لایڤ ده‌لێته‌وه ، گۆرانییه‌كه له لایه‌ن گۆرانیبێژی رۆژهه‌لاتی كوردستان مامۆستا " نه‌جمه‌دین غولامی " گوتراوه .
گۆرانی " مه‌متۆرێنه " یه‌كه‌م گۆرانی ئه‌م گۆرانیبێژه بوو كه له ماوه‌ی رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه و كه هۆنراوه‌كه‌ی له لایه‌ن " دلێر محه‌مه‌د " نووسراوه ، هه‌رچی كاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك میلۆدی و میكس و مایسته‌رینگه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " شادمیر نامۆ " ئه‌نجامدراوه .
جێی باسه " ئازیتا لوقمان " براوه‌ی پرۆگرامی the voice kids kurdstan بوو له رابردوودا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.