ده‌سه‌لاتدارانی ناوه‌خۆی ئه‌ندۆنوسیا رایانگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و دواتر شه‌پۆڵی ئاوی ده‌ریای تسۆنامی كه دورگه‌ی سولاویسی گرته‌وه له هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له 2000 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و پێشبینیش ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه به‌رز بێته‌وه . تا ئێستاش به هه‌زاران كه‌س له ژێر پاشماوه‌ی خانوو باڵه‌خانه‌كان ماون و بزرن .
به‌پێی لێدوانی محه‌مه‌د توهێر گوته‌بێژی سوپای ئه‌و وڵاته تا ئێستا 1944 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه له شاری بالۆ و ده‌وروبه‌ری كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه كه بوومه‌له‌رزه‌كه به‌هێزی پله‌ی 7.4 بوو كه دواتریش شه‌پۆڵی ده‌ریا به‌دواوه‌ی هات له 28ی مانگی رابردوو .
به‌پێی گوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته نزیكه‌ی 5000 كه‌س شوێن بزرن یان له ژێر پاشماوه‌ی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كان ماون .
حكومه‌تی ئه‌نۆنوسیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه دوو شارۆچكه ئه‌وانیش بیوتۆبۆ و بالاروا كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه ته‌واو وێران بووه بكاته گۆڕستانێكی به كۆمه‌ڵ و وه‌كو خۆیان به‌جێیان بهێڵێت .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.