لهئاگاداریهكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، یهكێتى ناوهندی تۆپى پێى كوردستان ڕایدهگهێنێت ، ئاگاداری سەرجەم ناوبژیوانانی کوردستان دەکەینەوە، رۆژی شەممە 2018/10/13 تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی پلەیەک و پلەدووی کوردستان، لە شاری هەولێر لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری، بەمشێوەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
1ـ ناوبژیوانانی هەولێر و سلێمانی کاتژمێر 6:00 ـی بەیانی ئەنجام دەدرێت.
2ـ ناوبژیوانانی کەرکووک و دهۆک و موسڵ کاتژمێر 8:00 ـی بەیانی ئەنجام دەدرێت.
3ـ هەر ناوبژیوانێک لە تاقیکردنەوەکان دەرنەچێت، دوای 40 ـی تر تاقیکردنەوە ئەنجام دەداتەوە.
4ـ هەر ناوبژیوانێک لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای توند درابێت، بۆی نییە بەشداری تاقیکردنەوەکان بکات.
یهكێتیهكه ڕاشیدهگهێنێت ، ناوبژیوانان پێویستە ئەمانەی خوارەوە بێنن.
1ـ بەڵێننامە.
2ـ پشکنینی پزیشکی (دڵ ـ چاو ـ میز).
?دابەشکردنی نمرەکان بەمشێوەیە دەبێت:
?40 نمرە کوپەر (پراکتیکی).
?30 نمرە تیۆری.
?30 نمرە ڤیدیۆ تێست.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.