به‌رپرسانی چینیی بێده‌نگییان شكاند سه‌باره‌ت به مێنگ هۆنگۆی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل و رایانگه‌یاند كه ناوبراو لای ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ره و به تۆمه‌تی پێشێڵكردنی یاسا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هۆنگۆی له نزیكه‌ی 10 رۆژ له‌مه‌وپێشه‌وه له‌و كاته‌وه‌ی به فڕۆكه له فه‌ڕه‌نساوه به‌ره‌و چین ڕۆیشت، بێسه‌روشوێن بوو، تا ئه‌وكاته‌ی كه به‌رپرسانی چین رایانگه‌یاند كاتێك ناوبراو گه‌یشتووه‌ته ناو خاكی چین ئه‌وان بۆ لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه.
هه‌رچه‌نده كه ئێستا چاره‌نووسی مێنگ هۆنگۆی سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تیی دیاره، به‌ڵام ورده‌كاریی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیی و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی داهاتووی، ئه‌وه‌نده‌ی پێش ونبوونه‌كه‌ی نادیاره.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌لایه‌ن ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی چینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌ره دێنێته كایه‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ناوبراو به ئاراسته‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی دژه گه‌نده‌ڵیه ئه‌نجامدراوه كه شی جین پینگ سه‌رۆك كۆماری چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وی گه‌نده‌ڵیی ده‌ستیپێكردووه.
ئه‌وكاته‌ی هۆنگۆی وه‌ك یه‌كه‌م هاووڵاتیی چینی به سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل هه‌ڵبژێردرا، چالاكانی مافی مرۆڤ ره‌خنه‌یان له‌و هه‌ڵبژاردنه گرت و وتیان ئه‌گه‌ری هه‌یه حكومه‌تی چین ناوبراو بۆ راوه‌دونانی هاوڵاتییانی چینیی ناڕازییانی له سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌كار بهێنێت.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه حكومه‌تی فه‌ڕه‌نساش رایگه‌یاند ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خێرای مینگۆی به‌ده‌ستی ئه‌وان گه‌یشتووه و ئه‌وانیش قبوڵیان كردووه و بڕیاره مانگی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له دوبه‌ی سه‌رۆكێكی تازه هه‌ڵبژێرن.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.