ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فوور
هونه‌ر چ له كوردستان یان له هه‌ر كونجێكی جیهاندا بێت، یه‌ك پێناسه و شێوازی هه‌یه و دونیای هونه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك و بێ سنووره، ئه‌وه‌ی هه‌یه توانا و داهێنانی جیاواز له یه‌كتری و گوزارشتكردن و ده‌ربڕینی هونه‌ره‌كه و گه‌یاندنیه به كۆمه‌ڵگای مرۆیی.
له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه، هونه‌ره جوانه‌كان به گشتی له كوردستان و هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌مان پێناسه و چوارچێوه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهانی وه‌رده‌گرن، به جیاوازی توانا و داهێنان و كاری گه‌وره و ناوازه، به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆیان ره‌خساوه ،له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی خۆماندا له هه‌موو بواره‌كان هونه‌رمه‌ندی كارامه و بهتوانامهن هه‌ن، كه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌وروبه‌ریشدا دیارن.
له بواری هونه‌ری موزیكدا، چه‌ندین گرووپ و یانه‌ی هونه‌ریی جۆراوجۆر هه‌ن و له‌ناویاندا جۆره‌ها هونه‌رمه‌ند ده‌بینرێن، به ئاست و توانای جیاجیاوه، له‌ناویشیاندا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ئه‌كادیمی و شاره‌زا هه‌ن، كه ده‌كرێ ببنه واجیهه و رووه هه‌ره دیاره‌كه‌ی میوزیك له كوردستاندا پێشه‌نگی بواری میوزیكن و شوێنپه‌نجه و كاره‌كانیان گه‌واهییان بۆ ده‌دا. ئێستا له كوردستان، وێڕای چه‌ندین گرووپ و ده‌سته‌ی موزیك، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ كه چه‌ند ئۆكسترایهكیش به ناوی جیاجیا له شاره‌كانی كوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی و داخه ئه‌وه‌یه، كه یه‌ك تاكه ئۆركێسترای نیشتمانیمان نییه، كه چه‌ترێك بێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان و گوزارشت له هونه‌ری میوزیكی كوردستان بكات. ئه‌و ئۆركێسترایانه كه لێره و له‌وێ توانای ئه‌م و ئه‌و هونه‌رمه‌ندیان بۆ خۆیان بردووه، سه‌ره‌نجام وای كردووه، كه توانا باش و زۆره‌كان له یه‌ك دوور بن و هه‌ریه‌كه و له گرووپێكدا بێت، كورده‌واریش له‌مێژه گوتوویه‌تی (سوارێك به‌ته‌نیا تۆز ناكات)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناودار و شاره‌زایانه له یه‌ك ئۆركێستی نیشتمانی كۆ ببنه‌وه و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هاوكار و پشتیوانیان بن، ده‌توانن زۆر داهێنانی ناوازه بخوڵقێنن و بچنه ریزی ئه‌و تیپ و ئۆركێسترایانهی له جیهانی هونه‌ری میوزیكدا ناو و پێگه‌یان دیاره. له هه‌موو وڵاتان، ئۆركێسترای نیشتمانی، وه‌ك تاكه دامه‌زراوه‌ی گه‌وره و رووی دیاری هونه‌ری موزیكی ئه‌و وڵاته، له كۆنفرانس و فێستیڤاڵه جیهانی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل و نیشتمان و كولتووری خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌موو كه‌سێكیش رێزیان لێ ده‌نێ و به‌رهه‌م و كاره‌كانیان به هه‌ند وه‌رده‌گرێ.
ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشه كه ئێمه‌ی كوردستانیش خاوه‌ن ئه‌و ئۆركێسترایه بین، كه نوێنه‌رایه‌تیمان بكا و مه‌زڵومیه‌تی كورد و كولتووره جوانه‌كه‌ی، له رێی هونه‌ره‌وه باشتر به دونیا بناسێنێ و له‌ناو خۆشمان‌دا، ببێته دامه‌زراوه‌یه‌كی پڕ به‌ها و رووی ئه‌وه‌مان هه‌بێ له‌ناو گه‌لان و میلله‌تاندا به ئاواز و ده‌نگ و ره‌نگی ره‌سه‌نی خۆمان بانگی كوردهواری به گوێیاندا بده‌ین. حه‌یف و مخابنه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌نده به‌تواناكانی كورد له‌م گرووپ و ئه‌و گرووپ، له‌م ئۆركێسترا و له‌ویان، لێره له كوردستان یان له ده‌ره‌وه، تواناكانیان وه‌ك پێویست ده‌رناكه‌وێ، بوونی گرووپ و تیپی جیاجیا ره‌ت ناكه‌ینه‌وه و دیارده‌یه‌كی دروسته، به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه كه ئۆركێسترایه‌كی گه‌وره‌ی نیشتمانیمان هه‌بێ و نوێنه‌رایه‌تیی گه‌ل و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانمان بكات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.