Erbil 38°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 18:02

کۆریای باکوور قایل بووە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بچنە ناو بنکە ئەتۆمییەکانی وولاته‌که‌ى

ترەمپ و کیم جۆنگ ئون جارێكى تر کۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، رایگەیاند، کۆریای باکوور قایل بووە بەوەی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بچنە ناو بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.

سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە، پۆمپیۆ گووتی: "هێشتا کارێکی زۆری لۆجیستی ماوە دەبێت بکرێن پاشان دەست بەو پرۆسەیە دەکرێت".

وەفدەکەی ئەمەریکا لە کۆریای باکوور ئاشکرایکردووە، لە داهاتوویەتی نزیک جارێکی دیکە دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و کیم جۆنگ ئون کۆدەبنەوە و باس لە زیاتر پەرەدان بە رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و کۆریا دەکەن.

لە 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ، ترەمپ و کیم لە وڵاتی سینگافورە کۆبوونەوە و لەسەر ئەوە رێککەوتن کە کۆریا دەست بە داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی بکات و ئاشتی لەنێوان هەردوولا بەرقەرار بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.