ناوەندی زریانی نیشتمانی ئەمریکا له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه بەھۆی نزیکبوونەوەی باهۆزی مایکڵ لە باشووری رۆژئاوای ئەمریکا باری بەپەلە لە بەشێکی ناوچەکانی ویلایەتی فلۆریدا راگەیەندرا و بڕیاری گواستنەوەی ھاووڵاتیانیش لە یەک ناوچە دەرکرا.
بەپێی ئەو راگەیەنراوە لە دوینێوه باهۆزی مایکڵ لە دەریای کارایپ دەستیپێکردووە و خێرایەکەی گەیشتووەتە 120 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەمەبەش چووەتە نێو لیستی سێ یەمین کۆمەڵەی باهۆز، چاوەڕێی ئەوەش دەکرێ کە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو باهۆزەکە بگاتە کەناراوەکانی فلۆریدا.
لەلایەکی دیکەش پارێزگاری فلۆریدا ریک سکۆت رایگەیاند: کە باری بەپەلەیان لە 26 ناوچەی نزیک کەناراوەکانی ویلایەتهكه راگەیاندووە.
سکۆت گوتیشی ئەم باهۆزە ژیان دەخاتە مەترسییەوە و هۆشداریدا كه ھەموو کەس ئامادەبێت و هاوکات بڕیاری گواستنەوەی ناچاری ھاووڵاتیانیشی لە ناوچەی گولفی فلۆریدا دەرکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.