له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا هه‌موو بواره‌كان پشكێك له‌داهێنانه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له‌داهێنانه‌كان بۆ خزمه‌ت‌و سودی هاوڵاتیانه هاوكات ڕێگه‌یه‌كیشه بۆ زوو ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا‌و شمه‌كه‌كان بۆ فرۆشیاران، هاوڵاتیانیش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و كه‌ره‌سته یان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی مواسه‌فه‌تی زیاتره سه‌رنجی ڕاده‌كێشێت، ئه‌وه‌نده كاری دوباره دڵخۆشیان ناكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و ئۆتۆمبێلانه هه‌ڵده‌بژێرن كه مه‌رجی سه‌لامه‌تی زیاتریان تێدایه، له‌نوێترین ئه‌و داهێنانانه‌ش كه له‌م ڕاپۆرته باسیده‌كه‌ین، داهێنانێكی نوێی تۆیۆتایه.
له‌باره‌ی ئه‌و داهێنانه نوێیه‌وه، ده‌زگای پاراستنی سه‌لامه‌تیی هاتووچۆ له‌ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ (20) گه‌وره كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (2020)ـه‌وه، به شێوه‌ی ستاندارد سیستمی برێكی (AEB) له‌ئۆتۆمبێله‌كانیان دابنێن.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاكانی مارسیدس و بی ئێم ده‌بلیو و فۆرد و جی ئێم سی و تۆیۆتا و نیسان و چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌كی دیكه، ڕه‌زامه‌ندییان نیشانداوه، تاساڵی (2020)، به‌شێوه‌ی ستاندارد سیستمی وه‌ستانه‌وه‌ی (AEB) له‌ئۆتۆمبێله‌كانیان دابنێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌ستپێشخه‌ریی له‌و هه‌نگاوه‌دا ده‌كات و ڕٍایگه‌یاند، له‌ئێستاوه به‌شێوه‌ی ستاندارد ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جێگیركردنی سیستمی (AEB) له‌هه‌موو مۆدێل و ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا و لێكسس-ـدا، به‌و هه‌نگاوه‌ش تۆیۆتا ده‌یه‌وێت بۆ جارێكی دیكه بازاڕی جیهانی بۆ خۆی قۆرغ بكاته‌وه، كه بۆ ماوه‌ی (5) ساڵه، به‌راورد به‌گه‌وره كۆمپانیاكانی دیكه زۆرترین ئۆتۆمبێلی فرۆشتووه.
له‌ئێستادا ئه‌و سیستمه وه‌ك سیستمێكی زیاده به‌نرخی (1000)دۆلار، له‌ئۆتۆمبێله‌كانی (لێكسس جی ئێس) و (تۆیۆتا 86) داده‌نرێت، به‌ڵام بڕیاره له‌ئێستا به‌دواوه له‌ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كانی تۆیۆتا به‌شێوه‌ی ستاندارد به‌رده‌ست ده‌بێت.
واتا سیستمی وه‌ستاندنه‌وه‌ی له‌ناكاو، كاری ئه‌م سیستمه بریتییه له‌وه‌ی، كاتێك شۆفێر دواده‌كه‌وێت له‌ئیستۆپ گرتن له‌كاتێكدا كه‌سێك یان ئۆتۆمبێلێك دێته پێشی، سیستمه‌كه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی رادارییه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات و به‌شێوه‌ی خۆبه‌خۆ له‌كاتی پێویستدا برێك ده‌گرێت، تاڕێگه بگرێت له‌هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو.
ئه‌و سیستمه به‌پێی جۆری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكان جیاوازه، مه‌ودای كاری له‌هه‌ندێك ئۆتۆمبێلدا ده‌گاته 70 كیلۆمه‌تر/سه‌عات، واته له‌و خێراییه زیاتركار ناكات، له‌هه‌ندێك ئۆتۆمبێلی تریش له‌سه‌رووی 50 كیلۆمه‌تر/سه‌عاته‌وه كارناكات.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.